ئەمریکای داگیرکەر ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی لە یەمەن دەکات

جەمال ئەمیر، وەزیری دەرەوەی حکومەتی سەر بە انصارالله-ی یەمەن رایگەیاند کە ئەمریکا هێرشێکی زەمینی بۆ سەر یەمەن ئامادە دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە "دۆخی ئێستا بە تەواوی ناسەقامگیری دەکات".
جەمال ئەمیر وەزیری دەرەوەی یەمەن لە شاری سەنعا لەگەڵ ماری یاماشیتا جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێککەوتنی حودەیدە کۆبووەوە.
ئەمیر رایگەیاند، "ئامانجکردنی بەندەری راس عیسا لە شاری حودەیدە و بۆردومانکردنی کارمەندانی پزیشکی تاوانی جەنگە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت."
ئەمیر سەرنجی بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییانە ڕاکێشا کە لە کەناراوەکان ئەنجام دەدرێن و وتی، "ئەم دۆخە نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا هێرشێکی زەمینی بۆ سەر یەمەن ئامادە دەکات و سیاسەتی وێرانکاری پەیڕەو دەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئونروای نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە ١٨ی ئادارەوە کە رژێمی داگیرکەر ئاگربەستی هەڵوەشاند زیاتر لە ٦٠٠ منداڵی شەهید کردووە و زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ منداڵی بریندار کردووە.
٢٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی جەوهەر دودایەڤ یەکێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهادی چیچانستان و خۆڕاگری قەوقازەکان تێپەڕ دەبێت. جەوهەر دودایەڤ لە ٢١ی نیسانی ١٩٩٦ لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی رووسەکان شەهید بوو.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە دوو ئۆپڕاسیۆنی نوێ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دراوە.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازی حەماس، رایگەیاند، دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ لە دژی داگیرکەران لە باکووری غەززە کردووە.